AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٣ ١٣:٥٠

لە چالاکانیی مەدەنی شاری سنە؛

فەروخ‌لەقا موعتەمێد وەزیری کۆچی دوایی کرد

فەروخ‌لەقا موعتەمێد وەزیری کۆچی دوایی کرد

خاتوو فەروخ‌لەقا موعتەمێدوەزیری لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزی و یەکەمین ژنی ئەندامی شۆڕای شاری سنە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خاتوو فەروخ‌لەقا موعتەمێدوەزیری لە یەکەمین چالاکانی مەدەنی پارێزگای کوردستان و بە پێشینەیەکی ٢٨ ساڵە کە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی وەک یەکەمین ژنی ئەندامی شۆڕای شاری سنە هەڵبژاردرا و ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە گەشە و پێشکەوتی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ئەو شارە، ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو هاوکات بەڕیوەبەری گشتیی جەماوەری ژینگەپارێزی کوردستانی سەوز، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبیی مەستوورەی ئەردەڵان، ئەندامی ئەنجومەنی خاوێن‌کەردنەوەی سروشت، ئەندامی بنکەی فەرهەنگی ناوەندی هاوئەندێشیی گەشەی پارێزگاریی کوردستان، ئەندامی ناوەندی ئاو و ناوەندی هاوئەندێشیی گەشەی پارێزگاریی کوردستان، ئەندامی کۆمیسیۆنی گەشتیاری ئابووریی وەرزش و ئابووریی هونەری ژووری بازرگانی سنە، ئەندامی لیژنەی دامەزرێنەری کانوونی پێشگیری لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، ئەندامی کانوونی هاوئەندێشیی کوردستان و ... بوو.

شایانی باسە، ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی ئەو خاتوونە ئەوڕۆ هەینی ٢٣ی خەرمانان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

News ID 51665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha